کوردستانی
بنكه‌یه‌كى نوێى ژینگه ده‌كرێته‌وه "گرنگییه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بنكه‌ی ژینگه‌ى بازیان له پارێزگاى سلێمانى ده‌كرێته‌وه و وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بنكه‌كه گرنگییه‌كى زۆرى بۆ ناچه‌كه ده‌بێت و پێنج كه‌سیشی بۆ داده‌مه‌زرێندرێت".
مسته‌فا جمعه، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بنكه‌كه سه‌ر به فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌بێت و له‌سه‌ر داواكارى قائیمقامیه‌تى بازیان ده‌كرێته‌وه".
وتیشى "پێنج كه‌س به شێوه‌ى گرێبه‌ست بۆ بنكه‌كه داده‌مه‌زرێندرێت به جۆرێك؛ دوو پسپۆڕى ژینگه و یه‌ك ئه‌ندازیارى میكانیك و یه‌ك ئه‌ندازیارى باخدارى و كه‌سێكى ئیدارییش، به‌و مه‌رجه‌ى دانیشتووى بازیان بن و بڕوانامه‌ى بكالۆریۆسیان هه‌بێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تاوه‌كو رۆژى سێشه‌ممه رێكه‌وتى 13ى ئه‌م مانگه سیڤییه‌كان وه‌رده‌گرن و رێكاره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتى كردنه‌وه‌ى بنكه‌كه دیاریكراو نییه، چونكه پێویسته شوێن و پێداویستییه‌كانیشى بۆ دابین بكه‌ن".
له باره‌ى گرنگى ئه‌و بنكه‌یه بۆ ناوچه‌كه، وته‌بێژه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى روونیكرده‌وه "له‌و ناوچه‌یه كارگه‌یه‌كى زۆر هه‌یه و دووره له ناو شاره‌وه و زۆرجاریش پێویسته دوانیوه‌ڕۆ به‌دواداچوون بكرێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى ژینگه‌یی كه رووبدات، بۆیە بنكه‌كه نزیكه له كارگه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامى كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى زیادبوونى كارمه‌ندانى ژینگه‌ییش كه زۆرجار به‌هۆى كه‌مى كارمه‌نده‌وه فریاى كاره‌كان نه‌كه‌وتوون".
پ ح ع