عیراقی

هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایه‌ك بۆچوونى دژ به‌یه‌ك دروستده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایه‌ك بۆچوونى دژ به‌یه‌ك دروستده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

له‌ ئێستادا له‌ پەرلەمانی عیراق كار له‌ سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای خانەنشینی ده‌كرێت، به‌جۆرێك کە تەمەنی خانەنشینکردن بۆ جارێكى تر لە 60 ساڵییەوە زیاد بكرێت بۆ 63 ساڵی، ئه‌وه‌ش دوو بۆچوونى دژ به‌ یه‌كى له‌ په‌رله‌مان دروستكردووه‌.

بۆچوونێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ ته‌مه‌نى خانه‌نشینكردن هه‌ر له‌ 60 ساڵیدا بمێنێته‌وه‌ و بۆچوونه‌كه‌ى دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بگۆڕدرێت بۆ 63 ساڵى، ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش بۆ مه‌ودا میدیا رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر دوو بۆچوونه‌كه‌ لایه‌نى باش و خراپى هه‌یه‌، ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نى 63 ساڵیدا فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین بكرێت، پێیانوایه‌ هه‌ندێك داموده‌زگا هه‌یه‌ پێویستیان به‌ خه‌ڵكێكه‌ كه‌ ئه‌زموونیان هه‌یه‌ و ساڵانێكه‌ خزمه‌تیان هه‌یه‌ و له‌ ته‌واوى جیهانیشدا ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌ زیاتر نه‌بێت كه‌متر نابێت".

دارا سێكانیانى، وتیشی "ئه‌و بۆچوونه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه‌ له‌ ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا خانه‌نیشینه‌كه‌ بكرێت، پێیانوایه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكێكى تازه‌ بێته‌ پێشه‌وه‌ و شوێنیان به‌و كه‌سانه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ كه‌ بێبه‌شن له‌ دامه‌زراندن".

ناوبراو، روونیشیكرده‌وه‌ "هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌ گونجاوه‌ و بۆ ئه‌وه‌شى كامیان ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێبكردنه‌وه‌ تاوه‌كو دانیشتنى كۆتایی و هه‌ر سێ خوێندنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، ده‌رناكه‌وێت و له‌ ئێستادا زووه‌ بڕیار له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ین".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan