کوردستانی

هه‌رێم چاوه‌ڕێى سیستمى به‌رگرییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌رێم چاوه‌ڕێى سیستمى به‌رگرییه‌

مه‌ودا میدیا-

راوێژكاریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت هاوپەیمانان ھاوکاری گەورەترى هەرێمی کوردستان بکەن، وەکوو دابین کردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە زووترین كاتدا.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "ھاوپەیمانان لە ھاوکاری کردنی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن و پێداویستی و چەک بە ھێزی پێشمەرگە دەدەن و مەشق و راھێنانیان پێدەکەن، لە ھەموو روویەکەوە ھاوکاری پێشمەرگە دەکەن، پێدانی چەکی قورسیش بە ھێزی پێشمەرگە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە، چوونکە ھێزی پێشمەرگە لای ھاوپەیمانان جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانە".

وتیشى "ھێزی پێشمەرگە زیاتر پێویستی بەو چەک و پێداویستییە سەربازییانە ھەیە بۆ ئەوەی خۆی پێ بپارێزێت نەک بۆ ھێرشکردن، چونکە ئێمە زیاتر پێویستمان بە خۆپاراستن ھەیە، ھەر بۆیە ئەو چەکانەی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگەیان دابین کردوە بۆ خۆپاراستنە کە چەکی باشن و ھێزی پێشمەرگە سودیان لێ وەردەگرێت".

هه‌روه‌ها وتى "هاوپەیمانان لە ھاوکاری کردنی ھێزی پێشمەرگە لە ھەموو روویەکەوە بەردەوام دەبن و چاوەڕێ دەکرێت ھاوکاری گەورەتر و زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، بۆیە ئێمەش تموحی زیاترمان ھەیە، وەکوو دابین کردنی سیستەمی بەرگری بۆ ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە، ھەروەھا ئومێد دەکەین بە زووترین کات ئەو ھەنگاوەش بنرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan