کوردستانی

داوای قەدەغەكردنی هێنانی مریشكی بەستوو دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای قەدەغەكردنی هێنانی مریشكی بەستوو دەكرێت


مەودا میدیا-
هەرچەندە بەرهەمی ناوخۆیی مریشك زۆر لە بڕی خواستی هاوڵاتییان زیاترە، بەڵام بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو بەرهەمە داوا دەكرێت هێنانی مریشكی بەستوو لە دەرەوە بۆ ناوخۆ قەدەغە بكرێت. 

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیكەی 20 ساڵە داوا دەكەین هێنانی مریشكی بەستوو لە دەرەوە بۆ هەرێم قەدەغەبكرێت، بەڵام هەر نەكرا و ئەوەش بووەتە هۆی ناجێگیری نرخی مریشكی بەستوو لە بازاڕەكانی هەرێم". 

وتیشی "پێویستە كاری جدی بكرێت بۆئەوەی چیتر رێگە بە هێنانی مریشكی بەستوو نەدرێت، بۆئەوەی ببێتە پاڵپشتییەك بۆ بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی، چونكە هەتا مریشكی بەستوو لە دەرەوە هاوردە بكرێت هەم بەرهەمی ناوخۆیی بە باشی ساغ نابێتەوە و هەمیش نرخ بە جێگیری نامێنیتەوە و بەرز و نزم دەكات". 

باسی لەوەشكرد "ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بڕی 250 هەزار تۆن مریشك بەرهەمدەهێنرێت لە كاتێكدا خواستی هاوڵاتییان لەسەر ئەو بەرهەمە 146 هەزار تۆنە".

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەرهەمی ناوخۆیی مریشك زۆرە و بەشی پێداویستی ناوخۆ دەكات بەو مەرجەی ئەگەر رێكبخرێت و دووكانی مریشكفرۆشەكانی نێو بازاڕ و كۆڵانەكان نەمێنن بۆئەوەی فرۆشتنی مریشكی زیندوو نەمێنێت و مریشك لە سەربڕینخانەكان سەرببڕدرێت و كۆگای گەورەش بۆ هەڵگرتنیان بە شێوەی بەستوو درووستبكرێت، بۆئەوەی لە هەموو كاتێكدا بڕی پێویستی خواستی هاوڵاتییان لە كۆگاكاندا هەبێت، بەو جۆرەش نرخ بە جێگیری دەمێنێتەوە و كۆنترۆڵ دەكرێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان