کوردستانی
پلەی گەرما دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دادەبەزیت و بەراورد بە دوێنێ كەشوهەوا كەمتر گەرم دەبێت.
لە راگەیێندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە، كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبێت و رۆژی سێشەممەش واتا سبەی، پلەی گەرما وەك ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.
راگەیەنراوەكە باسی لەوەشكردووە، پلەی گەرما تا كۆتایی هەفتە بە نزیكەی سێ پلە بەراورد بە رۆژی یەك شەممە بە نزمی دەمێنێتەوە، بەڵام لە كۆتایی هەفتەدا جارێكیتر پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
كەركووك: 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
ئ پ