کوردستانی

ته‌یف سامى ده‌چێته‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌یف سامى ده‌چێته‌ په‌رله‌مان له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، وه‌زیرى دارایی عیراق بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق ده‌كرێن و هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم روونده‌كاته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دوو وه‌زیرى عیراق بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ ده‌كرێن".

وتیشى "ته‌یف سامى، وه‌زیرى دارایی عیراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى پلاندانانى عیراق و عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیی عیراق بانگهێشتى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌كرێن".

باسى له‌وه‌شكرد "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرسیار له‌باره‌ى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كرێت و وه‌زیرى دارایی وه‌ڵامى پێده‌بێت و روون ده‌بێته‌وه‌ هۆكار چییه‌".

له‌ كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 20 رۆژه‌ لیستى مووچه‌ى بۆ به‌غدا ناردووه‌، به‌ڵام به‌هۆى گرفتى زۆر تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئاماده‌ نییه‌ پاره‌ى مووچه‌ بنێرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان