کوردستانی
هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا تواناى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانى رۆژئاوایان نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی راپۆرتێكى گۆڤاری ئهلمۆنیتهرى ئەمه‌ریکی، هێرشەکانی یەک هەفتەی رابردوو بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە دێرەزوور، شوێنى هێزە کوردییەکان و ئەمه‌ریکا لە ئەو ناوچەیەی خستووەتە مەترسییەوە.
گۆڤاره‌كه باسى له‌وه‌كردووه "هێرشە نوێیەکانی چەکدارانی سەر بە عەرەبەکان لە دێرەزووی بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، دوای تێپەڕینی یەک ساڵ لە نائارامییەکان دەستی پێکردووەتەوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو هێرشانە بووە هۆی ئەوەی کە هەموو بنکە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان بکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
هه‌روه‌ها "پێکدادانەکان لە چەند کیلۆمەتری دوو کێڵگەی نەوتی و گازی ئەلعومەر و کۆنیکۆ روویداوە کە هێزە ئەمه‌ریکییەکانی لێیە و ئەوە بە شێوەیەکی کەم وێنە دۆخی هێزەکانی ئەمه‌ریکای رووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە".
ع