کوردستانی
پارتى ده‌یه‌وێت دۆخى كه‌ركوك تێكبدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكى یه‌كلاكرده‌وه و كوردێكى شاره‌كه‌ى كرده پارێزگار، پارتى هه‌وڵه‌كانى ده‌ستپێكردووه بۆ دروستكردنى ئاژاوه و پشێوى.
به‌رپرسێكى باڵاى كه‌ركوك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى له دوێنێوه له هه‌وڵى تێكدانى دۆخى ئه‌منى كه‌ركوكدایه و ده‌یه‌وێت پشێوى ئاڵۆزى دروستبكات، هه‌تا ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش دروستبێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و كاره‌ى یه‌كێتى كردى به دانانى كوردێك له پشكى یه‌كێتى وه‌ك پارێزگار، گه‌وره‌ترین كه‌وتن و شكستبوو بۆ پارتى، ئه‌مه وایكردووه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه ئه‌وه‌یان پێ قه‌بوڵ نه‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارتى ده‌یه‌وێت بۆ تێكدانى دۆخى كه‌ركوك عه‌ره‌به‌كان به‌كاربهێنێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵێكى زۆریاندا دوێنێ ئه‌و كاره بكه‌ن، به‌ڵام شكستى هێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانى بۆ دروستكردنى ئاژاوه.