کوردستانی
سه‌عدى پیره: باسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه كۆبووه‌وه.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ كرا".
وتیشی "ھەروەھا تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسی کەرکوک، دوای یەکلاییکردنەوەی پرسی پارێزگار و پێک‌ھێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک."
شه‌وى رابردووتر، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستى پارێزگارى كه‌ركوكى یه‌كلاكرده‌وه و رێبوار ته‌ها بووه پارێزگار له‌سه‌ر پشكى حزبه‌كه.