کوردستانی

ده‌ستپاكى هه‌رێم ناوى كاندیده‌كانى راده‌ستى كۆمسیۆن كرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ستپاكى هه‌رێم ناوى كاندیده‌كانى راده‌ستى كۆمسیۆن كرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوى كاندیده‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان دواى وردبینى راده‌ستى كۆمسیۆن كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ "لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە عیراق، دەستەی دەسپاكی لە بەرواری 6/8/2024، دوای ئەوەی بەشی دووەمی ناوی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە دەست گەیشت و لەسەر بنەمای مەرجەكانی خۆپاڵاوتن كە كۆمسیۆن دیاری كردووە كە نابێ‌ كاندید زیندانی كرابێت واتا "حوكم" درابێت لەسەر یەكێك لە تاوانەكانی گەندەڵی، ناوه‌كان وردبینیان تێداكرا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 12/8/2024 دەستەی دەسپاكی لیستی وردبینی لە لیستی دووەمی ناوەكان تەواو كردووە و بە نووسراوی فەرمی رەوانەی كردووەتەوە، بەو پێیەیش وردبینی دەسپاكی لە كۆی ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن بە كۆتا هات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان