عیراقی

ئەمه‌ریکا داوا له‌ عیراق ده‌كات راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بپارێزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمه‌ریکا داوا له‌ عیراق ده‌كات راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بپارێزێت

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا داواى لە سەرۆک وەزیرانی عیراق كردووه‌، راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بپارێزێت و به‌ ئه‌ركى عیراقیشی ده‌زانێت.

له‌ راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگىیاندووه‌ "ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە و ھەردوولا باسیان لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و وەلانانی ئاڵۆزییەکان کردووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "بلینکن جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەرپرسیارێتی پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھێرشی گرووپەکانی سەر بە ئێران خستە سەر عیراق، ھەردوولاش جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمه‌ریکا و عیراق".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان