کوردستانی

هاتوچۆ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ بڕاوه‌كان زانیاریی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ بڕاوه‌كان زانیاریی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى جۆرێك ئۆتۆمبێل له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی  رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بڕینه‌وه‌ی شاصی و توكمه‌ی شانه‌كان و ژێر ئاوكه‌وتوو و سووتاوییان هه‌یه‌، هیچیان بۆ ناكرێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆن".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ده‌ڵێت "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی  له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی (به‌ڕاد) بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌لێدراون و كاریان بۆنه‌كراوه‌، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك رۆژانی چوارشه‌ممان كۆده‌بنه‌وه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان ئه‌وه‌ تایبه‌تن به‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ تۆمار كراون و ژماره‌ی سلێمانییان به‌ستووه‌ و له‌ ئێستادا كێشه‌ له‌ حه‌فری ژماره‌ی شاصی و پلێتی ناوده‌رگا و سه‌ر داشبۆردی هه‌یه‌، یاخود پێویست ده‌كات شیعاریان بۆبكرێت".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لیژنه‌ی باڵامان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش تایبه‌تن به‌ كۆمه‌ڵێك له‌و كێشانه‌ی ئۆتۆمبێله‌ ژماره‌ كاتییه‌كان پێش تۆماركردن پێویستیان به‌شیعار كردن ده‌بێت، بۆیه‌ هیچكام له‌م لیژنانه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌كانی  رێنمایی ژماره‌ (3) ی ساڵی 2023 یان تیادا نییه‌ و داخڵ بوون".

هاتوچۆى سلێمانى ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه‌ "سه‌باره‌ت به‌ئۆتۆمبێلی لێدراو واته‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی لێدراوییان هه‌یه‌ و بڕینه‌وه‌ی شاصی و توكمه‌ی شانه‌كان و ژێر ئاوكه‌وتوو و سووتاون له‌م كاته‌دا كاریان بۆ ناكرێت، له‌ ئێستادا له‌ چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆداین بۆئه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تیان بۆ پێكبهێندرێت به‌كاركردن یان كارنه‌كردن بۆیان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان