کوردستانی
بڕێکی زۆر و جۆراوجۆر ماددەی ھۆشبەر ده‌سووتێندرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا 638 تۆمه‌تبارى ماددەی ھۆشبەر ده‌ستگیركراون و زیاتر له دوو تۆن مادەی ھۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە، ئه‌مڕۆش هه‌ندێك له‌و مادده هۆشبه‌رانه له ناو ده‌برێن".
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی ھەرێمى کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه13ى ئابى 2024، لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد "به ئاماده‌بوونى لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی و سەرۆکایەتیی دادگای تێھەڵچوونەوەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ماددە ھۆشبەرەکان، ئەمڕۆ بڕێکی زۆر و جۆراوجۆر ماددەی ھۆشبەر ده‌سووتێندرێن کە فەرمانی کۆتای‌یان لەلایەن دادوەرەوە بۆ وەرگیراوە".
وتیشى "لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا 638 تۆمەتباری ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون کە 200 بۆ 250 تۆمه‌تباریان بەکارھێنەرن و تۆمه‌تباره‌كانی تریش بازرگان و فرۆشیارن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "زیاتر له دوو تۆن مادەی ھۆشبەر ھەر لەو ماوه‌یه‌دا دەستیانبەسەردا گیراوە کە لە داھاتوودا ئەوانیش لەناو دەبرێن".
پ ح ع