کوردستانی
ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردن دواده‌خرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ندێك له رۆژنامه‌نووسان و چاودێرانى سیاسی پێیانوایه ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردن له‌و واده‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه ئه‌نجام نادرێت و دوا ده‌خرێت، چاودێرێكى سیاسییش ده‌ڵێت "هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌دا نییه، بۆیه به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له كاتى دیاریكراودا به‌رێوه‌ده‌چێت"
بڕیاره له 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ پرۆسه‌ى خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و له باره‌ى بۆچوونى دواخستنى ئه‌مجاره‌ى پرۆسه‌كه‌ش، د. یادگار عه‌لى، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ى كه ده‌بینرێت هیچ لایه‌نێك رێگر نییه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر هه‌ڵبژاردن دوابخرێت به پارتیشه‌وه، چونكه ئه‌وان پێشتر هۆكار بوون بۆ دواخستن، به‌ڵام ئه‌مجاره لیست و كاندیدیان پێشكه‌ش به كۆمیسیۆن كردووه و ژماره‌شیان وه‌رگرتووه".
وتیشى "مه‌گه‌ر هۆكارێك له ده‌ره‌وه‌ى ئیراده‌ى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بێته پێشه‌وه، ئه‌یگینا وه‌ك ناوخۆ هیچ گرفتێك نییه كه له كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌نه‌چێت".
روونیشیكرده‌وه "مه‌رسوومى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دواى چه‌ند جارێك ده‌رچووه و كۆمیسیۆنیش ئاماده‌ه‌ى ته‌واوى خۆی ده‌ربڕیوه و تێبینییه‌كانى لایه‌نى پارتیش له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه به باشییانه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه و هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه نییه، بۆیه به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه له كاتى دیاریكراودا به‌رێوه‌ده‌چێت".
پ ح ع