کوردستانی

هه‌په‌گه‌ كوژران و برینداربوونى 18 چه‌كدارى توركیاى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌په‌گه‌ كوژران و برینداربوونى 18 چه‌كدارى توركیاى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل ناسراو به‌ هەپەگە بڵاویكرده‌وه‌، لە ناوچەی زاپی هەرێمی كوردستان، لانیكەم پێنج سەربازی توركیا كوژراون و ١٣ی دیكەش برینداربوونە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل، هەپەگە بڵاویکردەوە "لە رۆژانی یه‌ك تا 11ى ئەم مانگە، هێزەكانیان هەشت جار لە ئاسمانەوە گورزیان لە هێزەكانی توركیا لە شوێنە جیاجیاكانی ناوچەی رۆژئاوای زاپ وەشاندوە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "لە ئەنجامی ئەو چالاكییە ئاسمانیانەدا لانیكەم پێنج سەربازی توركیا كوژراون و 13 سەربازی تریش برینداربوون، هەروەها پێنج  خێمەش لە ناوبراون و گورز لە سێ مۆڵگەش وەشێندراوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە نێو بریندار و كوژراوەكاندا سێ ئەفسەری سوپای توركیا هەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان