ئابووری

جه‌مال كۆچه‌ر: وه‌زیرى دارایی به‌ڵێنيدا كۆتایی هه‌فته‌ پاره‌ بنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جه‌مال كۆچه‌ر: وه‌زیرى دارایی به‌ڵێنيدا كۆتایی هه‌فته‌ پاره‌ بنێرێت

مه‌ودا میدیا-

دوێنێ سێشه‌ممه‌، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عیراق بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق كراوه‌ و له‌ باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ى داوه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زیرى دارایی عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسى له‌ هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد".

وتیشى "وه‌زیرى دارایی به‌ڵێنى ئه‌وه‌یدا له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات".

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت "به‌غدا تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ ره‌وانه‌ ده‌كات و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش له‌ چه‌ند رۆژێكى كه‌م مووچه‌ به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌ ناوه‌ڕاستى مانگى ئابن، به‌ڵام تائێستا مووچه‌ى مانگى ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه‌.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان