کوردستانی

به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هەواڵێک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رگری شارستانی هه‌ولێر هەواڵێک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات گوایه‌ لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر  هاتووه‌ " ھاونیشتیمانیانی ئازیز، ھەوالێك بلاوبووه‌تەوە کە گوایە لە ماوەی 48 کاتژمێری داھاتوودا گازێك بلاودەبێتەوە، سەر لەبەری ئەم ھەواڵە دورە لە راستییەوە، تەنھا پروپاگەندەیە لە سۆشیال میدیا".

ئاماژە بەوەکراوە "بە پێچەوانەوە ئەم 48 کاتژمێرە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستییه‌وه‌ دیاریكراوه‌، تەنھا بۆ خۆپاراستن و دانانی میکانیزمی نوێیه‌ بۆ قەدەغەی ھاتوچۆ. بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە پێویست بە شڵەژان ناکات ھەواڵەکە هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه"‌.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان