ئابووری

ئه‌مساڵ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناكرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ناكرێت.

کاروان یاروەیس، ئەندامى په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "بەگوێرەى یاساى بودجەى 2024 عیراق هیچ بڕە پارەیەک بۆ هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان و پلەبەرزکردنەوەى فەرمانبەران و دامەزراندنى مامۆستایانى وانەبێژى هەرێمى کوردستان دیارینەکراوە".

باسى له‌وه‌شكرد "بەوهۆیەوە بەغداد ئامادە نییە پارەیان بۆ خەرجبکات و دەکەوێتە ساڵى داهاتوو".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند "پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ مانگى یانزه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان