کوردستانی

وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌ باره‌ى داخستنى ئه‌و كه‌ناڵانه‌ى په‌خشیان راگیراوه‌، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،رایده‌گه‌یه‌نێت "ئەو كەناڵانەی مۆڵەتی كاركردنیان نییە، كۆمپانیاكانی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان پەخشیان راگرتوون، تا ئەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرن، یان مۆڵەتەكانیان نوێ دەكەنەوە".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان بڕیاری داخستنی هیچ كه‌ناڵێكیان نه‌داوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ "بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایه‌ك، بۆ په‌خشكردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌ ناوخۆییه‌كان، له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فریكوێنسی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان مۆڵه‌تی كاركردنی به‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك داوه‌، وه‌كو وه‌زاره‌ت داوامان له‌ كۆمپانیاكانی بواری په‌خشكردنه‌وه‌ كردووه‌، نابێ هیچ كه‌ناڵێكی ناوخۆیی به‌بێ مۆڵه‌ت په‌خش بكات".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئێستا هه‌ر كه‌ناڵێك په‌خشه‌كه‌ی له‌ سێرڤه‌ری خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیاكان ده‌رهاتبێت، دیاره‌ مۆڵه‌تی نییه،‌ یان مۆڵه‌تی نه‌بووه‌، هه‌ر كه‌ناڵێك مۆڵه‌تی هه‌یه‌ و گرفتی یاسایی نییه‌ و گرفتی بۆ دروستبووە، با په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه‌ بكات تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌ بكه‌ین".

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت كه‌ به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه‌ په‌خشه‌كانیان راگیراوه‌، باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن، بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان و بەبێ هیچ پاساوێک لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە پەخشەکانیان راگیراوە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان