عیراقی

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بکرێت

مه‌ودا میدیا-

ماوەی چەند ھەفتەیەکە وەرزی دووەمی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بێ سەرۆکە، لە وەڵامی ئەوەی وەرزی دووەمی یاسادانان ھەروا بێ سەرۆک بەردەوامی دەبێت، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "ھەوڵی جدی ھەیە بۆ ئەو پرسە، بەڵام ھێشتا دیار نییە کەی یەکلایی دەبێتەوە".

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ھەوڵی جدی ھەیە، كه‌ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبژێردرێت بەتایبەت لە داھاتوودا، بەڵام بۆ ئەوەش نازاندرێت ئایا بەمنزیکانە لایەنە سوننەکان رێکدەکەون و دەنگدان بۆ کاندیدە دەستنیشانکراوەکان دەکرێت یان دەستکاری ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت بۆ ئەوەی دەرگای پاڵەوتن بکرێتەوە".

وتیشی "هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه‌ گونجاوه‌، بەڵام ئەگەری بەھێز ئەوەیە دەنگدان بکرێت، وە دیار نییە کەی دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو ئێستا رێککەوتنی نێوان لایەنە سوننەکان نەگەشتووەتە ئاستێک بەرچاو روونیەک ھەبێت، کە کەی پرسی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە تەواوی یەکلایی دەبێتەوە".

رۆژی 14ی تشرینی دوەمی 2023، دادگای بەڵای فیدڕالی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوور خستەوە و تاوەکو ئێستا بەھۆی ناکۆکی نێوان ھەندێک لە لایەنەکان نەتوانراوە ئەو پۆستە پڕ بکرێتەوە و ھەر یەک لە سالم عیساوى، و مه‌حمود مه‌شهه‌دانى، کاندیدن کە ببنە سەرۆکی پەرلەمان.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان