کوردستانی

كۆمسیۆنى عیراق بڕیاریی كۆتایی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمسیۆنى عیراق بڕیاریی كۆتایی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه‌ و دوای کۆبوونه‌وه‌که‌، سه‌رۆكى كۆمسیۆن رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌واده‌ى خۆى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

حاکم عومه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق رایگه‌یاند "ئاماده‌کاری ته‌واویان کردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا".

وتیشى "دڵنیایی دەدەین بە سەرجەم لایەن و کاندیدە سەربەخۆکان کە بەوپەڕی پیشەییانە و بێلایەنانە ئەو پڕۆسە گەورەیە لە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ  ئەنجام دەدەین".

لاى خۆیه‌وه‌ دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا رایگەیاند "وەکوو سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت پاڵپشتی تەواوی هەنگاوەکانی کۆمسیۆن دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یەکسان دەرفەت بە سەرجەم لایەنەکان، کاندید و هاوڵاتیان بدات لە هەڵبژاردنەکەی هەرێمدا".

ع

Qaiwan
Qaiwan