کوردستانی

بڕیاری کۆتایی لەسەر کەرەنتینەکردنی کۆمەڵگەی سێبیران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری کۆتایی لەسەر کەرەنتینەکردنی کۆمەڵگەی سێبیران درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەدوای 15 رۆژ کەرەنتینە کردنی کۆمەڵگەی سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی دێت و بەڕیوبەری تەندروستی قەزای خەباتیش دەڵێت "لەکۆی ئەو پشکنینانەی کە بۆ دانیشتووانی کۆمەڵگەکە کراوە تەنها 15 ئەنجامیان پۆزەتیڤ بوون واتە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

دکتۆر هێرش سەعید، بەڕیوبەری تەندروستی قەزای خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنی 4ی نیسانی 2020 کۆتا رۆژی کەرەنتینەکردنی کۆمەڵگەی سێبیران بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەمەبەستی دڵنیابوون 120 پشکنینمان ئەنجامدابوو چاوەڕێی ئەنجامەکەیمان دەکرد شکاندنی کەرەنتینەکەمان خستە ئەمڕۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ئەنجامی ئەو 120 پشکنینە سەرجەمیان نەگێتیڤ بووە و هەڵگری ڤایرۆسەکە نین، بۆیە بڕیارماندا ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ لەدوای رشاندنی دەرمان کەرەنتینەکردنی کۆمەڵگەی سێبیران کۆتایی پێبێت".

دکتۆر هێرش وتی "تەنها لە سەرەتای رۆژەکانی کەرەنتینە کۆی گشتی 15 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا لە کۆمەڵگەی سێبیران راگەیاندرا ئیتر سەرجەم پشکنینەکانی دیکە نەگێتڤ بووە هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون".

وتیشی "لەو 15 تووشبووەی کە هەیە یەکێکیان چاکبووەتەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە، هەروەها ئەو تووشبووانەشی کەماون تەندروستییان زۆرباشە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان