کوردستانی
وەزیری تەندروستی: ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکرد ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 233 بەرزبووەتەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "ئاماژەی ترسناک هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها دڵنیاین زۆر تووشبووی شاراوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 233 بەرزبووەوە و کە لەکۆی ئەو تووشبووانە 85 کەسیان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە"
بن ئەوەشی خستەڕوو "ئەوانەی پڕوپاگەندە بڵاودەکەنەوە دەدرێنە دادگا، چونکە ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت".
وەزیری تەندروستی وتی "لەبەر زۆری ژمارەی تووشبووان نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێتەوە".