کوردستانی
بەنگەوازێکی بەپەلە لە تەندروستی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە سەردانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزانیان کردووە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان پشکنین ئەنجام بدەن.
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە داوا لەو هاوڵاتییانە دەکەین کە سەردانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزانیان کردووە بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان پشکنین ئەنجام بدەن.
د. بژار موسی عەلی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند "داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە سەردانی پرسەی خوالێخۆشبووان( فتاح حمد صالح ) و ( فاطمە رحمان حسین) لەگەڕەکی کارێزان لەڕۆژی شەممەی 21ی 3ی 202 یان کردووە بە زووترین کات سەردانی سەنتەری چارەسەری کۆڕۆنا(فریاکەوتنی ناوند) یاخود پەیوەندی بەتیمەکانی فریاگوزاری 122 بکەن بەمەبەستی دڵنیابوون بەئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی تایبەت بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەپەراوێزی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەرواری 2ی 3ی 2020 لێژنەی باڵای فەتوای هەرێم و وەزارەتی ئەوقاف و ژووری ئۆپەڕاسیۆن بڕیاریدا بەڕاگرتنی ڕێوڕەسمی پرسە بۆ کەمکردنەوەی بەریکەوتن، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی هەموو ڕێنماییەکان دوو بنەماڵەی شاری هەولێر هەڵسان بەدانانی ڕێوڕەسمی پرسە لەگەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر لە ڕۆژی شەممەی 21ی 3ی 2020 بووە هۆی ئەوەی 32 کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە ببن، تاوەکو ئەمڕۆ 5ی 3ی 2020 کەدەکاتە ڕێژەی نزیکەی 35%ی کۆی تووشبووانی شاری هەولێر، لەبەربەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان بڕیارماندا بەهەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی ڕووبەڕووبوونەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر لەڕێگای داواکاری گشتی ڕێککاری یاسای لەبەرمبەر هەردووبنەماڵەی ئاماژەپێکراو دەگرینەبەر".