عیراقی

دواكەوتنی مووچە بە هۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواكەوتنی مووچە بە هۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە نییە


مەودا میدیا-
هەرچەندە باس لەوە دەكرێت بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێردراوە، بەڵام راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عیراق رەتیدەكاتەوە كە حكومەتی عیراق هەرگیز پارەی نەختینەی لێببڕێت. 
 
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند" حكومەتی عیراق هەرگیز پارەی نەختینەی لێنابڕێت و هەموو ئەو قسانەشی باس لە نەبوونی نەختینە دەكەن، دوورن لە راستییەوە".

لە لایەكی تریشەوە پێشتر وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند""ئەوەی لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە بڵاوكراوەتەوە بۆ مانگی تەممووز و مانگەكانی دواتر دوورە لە راستییەوە و  وەزارەتەكەیان مانگانە نزیكەی 7.5 تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران، خاوەن پێداویستیی تایبەت، چاودێریی كۆمەڵایەتی، دەرماڵەی خوێندكاران و مووچەی موختارەكان تەرخان دەكات. 
 
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق وتی "ئەگەری ئەوە هەیە كە بەهۆی كەمیی پارەی نەختینەوە مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوابكەوێت". 
 ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan