کوردستانی
ئهم پێكهاتهیه رهتیدهكهنهوه بهشدارى حكومهتى خۆجێی کەرکوک بكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وتەبێژی بەرەی تورکمانی عیراقی ، دهڵێت "هیچ جۆرە دانوستانێک بۆ بەشداریی لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک ناکەن و بەرەکهیان رێز لە دەنگی پێکهاتەکە دەگرێت"، دهشڵێت "چاوەڕوانی دادگا دەکهن بڕیارێکی دادپەروەرانە بدات". ".
لە راگەیەندراوێکدا محەمەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانی عیراقی رایگهیاندووه "بەرەی تورکمانی بەهیچ شێوەیەک نەچووەتە گفتوگۆوە بۆ بەشداریی لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک".
راشیگهیاندووه "ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن بەرەی تورکمانی گفتوگۆی چوونە رێککەوتنی هۆتێل رەشیدی بەغدا دەکات، هیچ بنەمایەکیان نییە".
ئاماژهى بهوهشكردووه "بەپێچەوانەوە بەرەی تورکمانی رێز لە دەنگی پێکهاتەکە دەگرێت و چاوەڕوانی دادگا دەکات کە بڕیارێکی دادپەروەرانە سەبارەت بە رێککەوتنەکەی هۆتێل رەشید بدات".
رۆژى 14ى ئهم مانگه، حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی یەکگرتوو لە عیراق، دژی هەڵبژاردنی پارێزگار و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی، سکاڵای تۆمار کرد.
پ ح ع