کوردستانی
تاکە تووشبووی کۆرۆنا لەم ناوچەی هەرێمی کوردستان چاکبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەو كەسەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوو، چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە.
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین رایدەگەیەنێت ئەو كەسەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین تووشی كۆرۆنا بوو، چاكبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە.
دکتۆر هیوا مەحمود، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تاکە تووشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەنگەسەر لە سنووری راپەڕین بەتەواوی چاکبووەوە و رەوانەی ماڵەوە دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای تووشبوونی ئەو كەسە لە سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكانی قەڵادزێ لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو چارەسەری وەرگرتووە، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و دوا پشكنینی نێگەتیڤ دەرچووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رەوانەی ماڵەوە دەكرێتەوە".
دکتۆر هیوا ئاشکراشی کرد "لەکۆی 272 پشکنین ئەنجامی 250 پشكنینی سنووری راپەڕین کە لە هاوڵاتییانی گەڕاوەی ئێران و ئەوروپا وەرگیرابوون گەڕایەوە و نێگەتیڤ دەرچوون هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون".