عیراقی
سەرۆکایەتیی کۆمارى عیراق ده‌نگۆیه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکایەتیی کۆمارى عیراق، ده‌نگۆى ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان ره‌تده‌كاته‌وه.
لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ئەو دەنگۆیانەی کە لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەته‌وە له سه‌ر ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای ھەڵبژاردن، ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "مەبەست لەم ھەواڵانە دروستکردنی پشێوییە لە گۆڕەپانی سیاسی‌دا".
راشیگه‌یاندووه "رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر کە ھەوڵی بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵانە دەدەن".
ئه‌وه‌ش هاتووه "کار دەکەن بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان لایەنەکان لە پرۆسەی سیاسی‌دا بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچن بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان و بەدەستھێنانی ئەوەی حکومەت بەڵێنی پێدابوو لە کارنامەیدا".
پ ح ع