کوردستانی
تەندروستی کۆیە هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارۆچکەی کۆیە ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەشکرد تەنها یەک حاڵەتی تووشبوو تۆمار کراوە ئەویش چاکبووەتەوە.
دکتۆر کامەران عەباس، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا نزیکەی 400 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارۆچکەی کۆیە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراوە تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تووشبووە لە دوای ئەوەی 22 رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە لە چارەسەری بۆ کرا چاکبووەوە و لە تەندروستی دڵنیابووینەوە گەڕایەوە ماڵەوە".
دکتۆر کامەران وتی "ئەو کەسانەشی کەرەنتینە کرابوون ژمارەیان 46 کەسبوو ئەوانیش پشکنینەکانیان پاک دەرچوون و گەڕانەتەوە ماڵەوە، هەروەها لە ئێستادا تەنها 8 کەس لە کەرەنتینەدا ماون کە لە کەرکوک گەڕاونەتەوە".
وتیشی "هاوڵاتییانی شارۆچکەی کۆیە بەشێوەیەکی باش پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن بۆ خۆپاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا. هەروەها رۆژانە بەشێوەی بەردەوام پشکنین بۆ هاوڵاتییان و خاوەنی دوکان و ماركێت و نانەواخانە و سەمونخانە و هێزە ئەمنییەکان دەکرێت".