عیراقی

هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له‌ پارتى ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عیراق له‌ پارتى ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى هاوپەیمانی نەبەنی رایگه‌یاند، لەبەر جیاوازی سیاسەت و روانگەی کوردەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەتایبەت لەسەر بوونی هێزە بیانییەکان لە عیراق، پێویسته‌ وەزارەتی دەرەوە لە کوردەکان وەربگیردرێتەوە.

عەلی زوبەیدی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لەسەر راگرتنی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی هێزە بیانییەکان لە خاکی عیراق، وتی "ئەو بەیاننامە لە راستیدا بەیاننامەیەک لەلایەن مەسعوود بارزانییە و بە پێی جیاوازی روانگە و سیاسەتی کوردەکان لەگەڵ روانگەکانی حکومەت پێویستە کە وەزارەتی دەرەوە لە کوردەکان وەربگیردرێتەوە".

وتیشى "سەرلێشێواوی بەردەوامی وەزارەتی دەرەوە لە بڵاو کردنەوەی بەیاننامە، خواستی کوردەکان دەردەخات، چونکه‌ ئەوان پشتیوانی دەکەن لە مانەوەی هێزە بیاننەکان لە عیراق".

باسى له‌وه‌شكرد "حکومەتی عیراقیش ئاگادارە لە سیاسەتەکە گشتییەکانی وەزارەتی دەرەوە بەڵام گرنگی پێنادات و بوونی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عیراق هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و ناوخۆی عیراقیش".

شایه‌نى باسه‌، فواد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراقه‌، له‌ پشكى پارتى دیموكراتى كوردستان.

ع
Qaiwan
Qaiwan