کوردستانی

دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییانی ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییانی ناحیەیەکی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا لە ناحیەی خەلیفانی سەر بەقەزای سۆران ئەمڕۆ ماوەی حەوت رۆژە کەرەنتینەکراوە و بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵێت "خۆشبەختانە زۆربەی ئەنجامی پشکنینیەکان نەگێتڤن ئەمەش دڵنیایمان پێ دەدات لەوەی دەتوانین دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین".

کاروان کەریم خان، بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە حەوتەم رۆژی کەرەنتینەی ناحیەی خەلیفانین هۆکاری ئەمەش بەهۆی هەبوونی چەند حاڵەتێکی کۆرۆنا بوو لە ناحیەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو رێککارانەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتە بەر لە ناحیەی خەلیفان هەمان رێککارن، بەڵام بەشێوەیەکی توندر".

ئەوەشی خستەرووو "رۆژانە تیمە تەندروستییەکان بەردەوام پشکنین بۆ هاوڵاتییانی خەلیفان و ئەوانەی لە تووشبووەکانەوە نزیکبوون دەکرێت، هەروەها تاوەکو ئێستا نزیکەی 350 کەس پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە تەنها 6 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابوون".

بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان وتی "خۆشبەختانە زۆربەی ئەنجامەکان نەگێتڤن ئەمەش دڵنیایمان پێ دەدات لەوەی دەتوانین دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، هەروەها تەندروستی ئەو کەسانەش جێگیرە کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان