عیراقی
فواد حسێن: توركیا لهناو خاكى عیراق بكشێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی عیراق لەبارەی هێرشەکانی توركیاوە بۆسەر هەرێمی کوردستان رایگهیاند، پێویستە سوپای ئەو وڵاتە لە قۆناغێكی دیاریكراودا بكشێتەوە و بوونی پەكەكە كێشەیە بۆ عیراق.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " گفتوگۆكان سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە خاكی عیراق بەردەوامن و گرژییەکانی ناوچەکەش دیاریکردنی کاتی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی دواخست".
ئهوهشى خستهڕوو "عیراق توانیویەتی ئەمهریكا رازی بكات بەوەی وهڵامی هێرشەكەی سەر بنكەی عەین ئەسەد نەداتەوە و لە ماوەی ساڵێكدا بارودۆخی ناوچەكە گۆڕاوە".
وتیشى "عیراق وڵاتی ئێرانی ئاگاداركردوەتەوە كە هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان كارێكی هەڵەیە و لە رابردوودا ئەو وڵاتە لەسەر بنەمای زانیاردی هەڵە هێرشی كردوەتە سەر كوردستان".
باسى لهوهشكرد "ناتوانرێت هێز بەكاربهێندرێت بۆ مامەڵهكردن لەگەڵ پهكهكه،و پێویستە سوپای توركیا لە قۆناغێكی دیاریكراودا لە خاكی عیراق بكشێتەوە، بوونی پەكەكە كێشەیە بۆ عیراق".
ع