عیراقی

عیراق و پۆلیسى ئینته‌رپۆل به‌دواى وه‌زیرى نه‌وت ده‌گه‌ڕێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق  و پۆلیسى ئینته‌رپۆل به‌دواى وه‌زیرى نه‌وت ده‌گه‌ڕێن

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ئه‌نجامدانى رێژه‌یه‌كى زۆر له‌ گه‌نده‌ڵى، ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق و پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى عیراق به‌دواى وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عیراقن.

میدیا عیراقییه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ "ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عیراق یه‌كێكه‌ له‌ تاوانبارانى دزى سه‌ده‌، كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین دزى داده‌نرێت له‌ عیراق".

باسیان له‌وه‌شكردووه‌ "ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق داواى له‌ پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ئینته‌رپۆلي نێوده‌وڵه‌تى  كردووه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى ناوبراو".

پێشتر ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عیراق ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، تاوانبارانى دزى سه‌ده‌ پاره‌ی كاشیان له‌ ده‌سته‌ى گشتى باج راكێشاوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ سه‌رو دوو تریلیۆن دینار.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان