عیراقی

له‌ سه‌ر كوشتنى ته‌واوى ئەندامانی خێزانێك زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر كوشتنى ته‌واوى ئەندامانی خێزانێك زانیاریی نوێ ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

شانەی ئەمنیی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "چەند کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامانی خێزانه‌که‌ى سامەڕا دەستگیر کراون و به‌پێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش رووداوەکە تاوانکارییە".

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشكرایكرد "دوای گەیشتن بە سەرەداوی گرنگ لەسەر رووداوەکە توانرا چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکرێن، کە پەیوەندییان بە رووداوی کوژرانی ئەندامانی خێزانەکەی سامەڕاوە هەیە".

ده‌شڵێت "بەپێى لێکۆڵێنەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە هۆکارى رووداوەکە کردەوەی تاوانکارییە و لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئەمڕۆ چەند چەکدارێک بە جلوبەرگى سەربازییەوە چوونه‌ سەر ماڵێک لەناوچەى عەباسییەى سەر بە سامەرا و سه‌رجه‌م ئەندامانى خێزانه‌كه‌یان كوشت  کە پێنج کەس بوون و له‌ نێویاندا منداڵى تازه‌پێگه‌یشتوو هه‌بوو، پاش كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌ه‌ش هەڵاتن.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان