کوردستانی
تووشبوون بە كۆرۆنا لە كوردستان گەیشتە ئاستێكی مەترسیدار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارەكان تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان گەیشتوەتە نزیكەی 700 كەس و زۆرترینیش هاوڵاتیانی شاری سنەن.
بەپێی دوایین ئامارەكان، لە شاری سنە 178 كەس و لە سەقزیش 153 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها لە بانە 100 كەس و قوروە 47 كەس تووشبوون.
هەروەها لە تەواوی ناوچەكانی وەك دێولان و بیجار و دێواندەرە و مەریوان و كامیاران و سەوڵاوا تووشبوون هەیە.
فەرزین رەزاعی، سەرۆكی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی كوردستان رایگەیاند "تائێستا 75 كەس لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و 25 كەس لە سەقز و 8 كەس لە سنە و 12 لە قوروە و 12 لە بانە و ناوچەكانی تر بەڕێژەی كەم گیان لەدەستدان هەیە".