عیراقی
توركیا له نێو خاكى عیراق دهكشێتهوه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ناوەندێكی توركیا ئاماژه بهوهدهكات، له نێوان توركیا و عیراق هیچ رێككەوتنێك نهكراوه سهباهرت به كشانەوەی هێزەكانی توركیا له نێو خاكى عیراق و رایدهگهیهنێت "کردنەوەی ئەو دوو ناوەندە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و سەروەریی خاکی هەردوو وڵاتە".
لە راگەیەنراوێکدا ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی هەڵە لە بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا، ئاشكرایكردووه "هەموو ئەو زانیارییانەی چەند میدیایەک بڵاویانکردووەتەوە لەبارەی رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغداد بۆ کشانەوەی سوپای تورکیا لەناو خاکی عیراق، دوورن لە راستییەوە".
رایگهیاندووه "رێککەوتنی نێوان عیراق و تورکیا بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی هەماهەنگیی ئاسایشییە لە بەغداد، لەگەڵ دامەزراندنی ناوەندێکی راهێنان و هەماهەنگی لە باشیک".
ئهوهش هاتووه "کردنەوەی ئەو دوو ناوەندە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و سەروەریی خاکی هەردوو وڵاتە".
پ ح ع