عیراقی

له‌ سه‌ر ده‌نگۆى رێگرییه‌كان له‌ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاسایه‌ك زانیاریی ده‌خرێته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ سه‌ر ده‌نگۆى رێگرییه‌كان له‌ تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاسایه‌ك زانیاریی ده‌خرێته‌ڕوو

مه‌ودا میدیا-

پرسى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى لێخۆشبوونى گشتی له‌ په‌رله‌مانى عیراق هێشتا گفتۆگۆى زۆرى له‌سه‌ره‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى و باسله‌وه‌ده‌كرێت، هه‌ندێك لایه‌ن و كۆمپانیاش كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان تێدایه‌ نایانه‌وێت بڕیارى لێخۆشبوونى گشتى بدرێت.

سه‌باره‌ت به‌ بوونى به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و لایه‌ن و كۆمپانیایانه‌ش له‌وانه‌؛ دابینكه‌رانى خواردن و خواردنه‌وه‌ و پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى به‌ندكراوان و دروستبوونى كاریگه‌رى بڕیارى لێخۆشبوونى گشتى له‌ سه‌ریان، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق زانیارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.

دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مان بۆ مەودا میدیا وتى "من پێم وا نییە بەو شێوەیە بێت ئەگەر بڵێی بڕیاره‌كه‌ ژمارەی بەندکراوان کەم دەکاتەوە، ئاسایی لە وڵاتە ئەوە ھەر ھەیە کە دێتەوە ئاستی خۆی، خۆ لە کۆمەڵگایەکدا نین بڵێین کەس تاوان ناکات و پاک دەبێتەوە و لادان ناکات"

وتیشى "ئەوەی پەیوەندی بەوەوە ھەیە، بۆچوونێك وایە كه‌ ھەندێک له‌و به‌ندكراوانه‌ بێ تاوانن یان کێشەکەیان بۆ چارەسەر کراوە، لە بەرانبەردا ئەوەشدا بۆچوونێك ھەیە، كه‌ پێیان وایە كه‌ ئه‌وانه‌ تاوانیان کردووە و پێویستە باجی وەربگرن".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆ بابه‌ته‌ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میش گفتوگۆی زۆری دەوێت و ناتوانن بڵێن ئەنجامه‌كه‌ى کەی و چۆن دەبێت، چونکە دەکرێت خوێندنه‌وه‌ى دووەمیش بێ کێشەی تێپه‌ڕێت، بەڵام لە خوێندنه‌وه‌ى سێیەمدا گرفت دروستببێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "کۆتا خوێندنەوە دەردەکەوێت کە پرسه‌كه‌ چۆن یه‌كلایی دەبێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دەیانەوێت بڕیار لێخۆشبوونه‌كه‌ تاوانە قورسەکان نەگرێتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan