عیراقی

داوا ده‌كرێت خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌ریی زۆر گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوا ده‌كرێت خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌ریی زۆر گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ مه‌به‌ستى پاڵپشتی و هاوسۆزى بۆ گەلى فەلەستین، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتى نیشتمانیی شیعە داوا ده‌كات، خۆپێشاندانى ملیۆنى له‌ مه‌یدانى ته‌حریر له‌ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 23ى ئابى 2024، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، موقتەدا سەدر،رێبەری رەوتى نیشتمانیی شیعە داوا له‌ هاوڵاتییانى عیراقى ده‌كات خۆپێشاندانى ملیۆنى بۆ پاڵپشتیکردنى گەلى فەلەستین رێكبخه‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌ "خۆپێشاندانەكه‌ لە 17ى مانگى رەبیع ئەوەل (20ى  ئەیلول) لە گۆڕەپانى تەحریری بەغدای پایتەختی عیراق بکرێت، کە دەکاتە یەکەم رۆژى هەینى ئەو مانگە عەرەبییە".
 
له‌ باره‌ى مه‌به‌ستى ئه‌و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌ گه‌وره‌یه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ "بۆ ئەوەى دەنگیان بگاتە جیهان وەک هاوسۆزی و پاڵپشتییەک بۆ هاوڵاتییانى غەززە".

روونیشیكردووه‌ "تکایە کەمتەرخەم نەبن لەوەدا و بەپێىى توانا کفن لەبەر بکەن".
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan