عیراقی

ئەفسەرێكی پلەباڵا له‌ لایه‌ن دۆستى ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەفسەرێكی پلەباڵا له‌ لایه‌ن دۆستى ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كوژرێت

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ هه‌ینى لەبەغدا، له‌ لایه‌ن دۆستى ژنه‌كه‌یه‌وه‌ ئەفسەرێكی پلەباڵا ده‌كوژرێت و پۆلیسیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بكوژیان ده‌ستگیر كردووه‌".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەغدا ئاشكرایكردووه‌ "دوای ئەوەی هەواڵیان پێدراوە كە لە گەڕەكێكی شارەكە ئەفسەرێكی سەربازی بە پلەی عەقید لە ناو ماڵەكەیدا كوژراوە، دەگەنە شوێنی رووداوەكە و پاش كۆكردنەوەی زانیاریی لە رێی كامێراكانی چاودێرییەوە، دەركەوتووە ئەفسەرەكە لەلایەن دۆستی ژنەكەیەوە كوژراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە ماوەیەكی پێوانەییدا تۆمەتبار بەپێی مادەی 406 یاسای سزادانی عیراقی گیراوە".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، عەمید حسێن عەلی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رەسافەی بەغدا روونیكردووه‌ته‌وه‌ "بکوژ لە ماڵەکەدا بووە و لە کاتی گەڕانەوەی عەقیدەکە بۆ ماڵەوە، ئەویش لەوێ بووە، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبێت و رزگارى بێت تەقەی لێکردووە و کوشتویەتی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan