کوردستانی
لەم شارەی كوردستان هێزێك داركاری هاوڵاتیان دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بە مەودا میدیا دراون، هێزە داپۆڵۆسێنەرەكەی كەركوك لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكانی شارەكە دەستیان بە ئەشكەنجەدانی هاوڵاتیان كردووە.
هاوڵاتییەكە لە شاری كەركوك بە مەودا میدیای راگەیاند "هێزێك بۆ رێگری لە هاوڵاتیان بە ناوی هێزی داپڵۆسێنەر لە گەڕەك و كۆڵانەكان بڵاوبوونەتەوە بۆ ئەوەی رێگری لە چونە دەرەوەی هاوڵاتیان بكەن و پۆلیسەکان تورکمان و عەرەب بوون".
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو هێزە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیانیان لە گەڕەكی شۆرجە كە گەڕەكێكی كوردنشینە دەستگیركردووە و بەشێك لەو هاوڵاتیانەش كە لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان بوون ئەشكەنجە دراون و داركاری كراون، هەروەها تەقە بەسەر هاوڵاتییان دەكەن و هەڵمەتی رەشبگیر دەستی پێكردووە.
لە ماوەی رابردوودا شانەی قەیرانەكان لە كەركوك چەندین بڕیاریداوە لە بارەی هاتووچۆ و چونەدەرەوەی هاوڵاتیان وقەدەغەی هاتووچۆ بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.