عیراقی

هه‌موو چه‌كداره‌كانى داعش كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌موو چه‌كداره‌كانى داعش كوژراون

مه‌ودا میدیا-

له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانى عیراقه‌وه‌ سێ شوێنی چەکدارانی داعش لە خوورماتوو، بۆردوومان کران و شانەی ئەمنیی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت "هەموو ئه‌وانه‌ى له‌وێ بوونه‌ کوژراون".
 
لە راگەیه‌ندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "کاتژمێر 6:00ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە (24-08-2024) فڕۆکەکانی عیراق لە قەزای خوورماتوو، بۆردوومانی سێ شوێنی چەکدارانی داعشیان کرد".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "لەو بۆردوومانانەدا شوێنەکانیان بەتەواوی خاپوور کرد و ئەوانەی لەوێ بوونە کوژراون".
 
ئەو شوێنانەی له‌ لایه‌ن چەکدارانی داعشه‌وه‌ بەکارهێنراون بۆ حەشاردان و پەلاماردانی هێزەکانی ئەمنی و خەڵکیش.  
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان