عیراقی

زیاتر لە سێ‌ ملیۆن زیارەتكار سەردانی عیراقیان كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە سێ‌ ملیۆن زیارەتكار سەردانی عیراقیان كردووە


مەودا میدیا-
بەپێی ئاماری لیژنەی باڵای دەستەبەركردنی دڵنیایی زیارەتكاران، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ژمارەی زیارەتكاران بۆ عیراق گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 400 هەزار زیارەتكار.

فەریق میقداد میری، لێپرسراوی لیژنەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند "ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی هاتوونەتە عیراق گەیشتووەتە نزیكەی سێ‌ ملیۆن 400 هەزار زیارەتكار و ژمارەی ئەو كەسانەشی عیراقیان جێهێشتووە دوو ملیۆن و 200 هەزار كەس بووە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "ئەو ژمارەی زیارەتكاران لە رۆژی 5ی ئابەوە تە ئەمڕۆ شەممە تۆماركراوە، بەڵام هاتنی بەشی هەرەزۆریان لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بووە". 

هاتنی ئەو زیارەتكارانە بە هۆی یادی چلەی ئیمام حسێن، ئیمامی شیعەكانەوەیە یادەكەش  هاوكاتە لەگەڵ سبەی یەكشەممە 25ی ئاب، زیارەتكارانیش سەردانی شاری كەربەلا دەكەن، كە مەزارگەی ئەو ئیمامەی لێیە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان