کوردستانی

هیچ كاندیدێكى په‌رله‌مانی كوردستان پێشینەی تاوانی نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ كاندیدێكى په‌رله‌مانی كوردستان پێشینەی تاوانی نییه‌


مەودا میدیا-
وردبینیكردن لە لیستی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و هیچ كاندیدێكیش بەهۆی پێشینەی خراپ یاخود تاوانەوە لە كاندیدبوون دوورنەخراوەتەوە.

عیماد جەمیل، سەرۆكی تیمی رۆژنامەوانیی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند" وەزارەتی ناوخۆ و هەریەك لە دەستەی دەستپاكی هەرێم و عیراق كۆتاییان بە وردبینی لە لیستی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هێناوە".

وتیشی "دوای وردبینیكردن لە لیستی ناوی كاندیدەكان دەركەوتووە كە هیچ یەكێك لە كاندیدەكان پێشینەی خراپ و تاوانیان نییە، بۆیە هیچ كاندیدێك بەو هۆیەوە دوور نەخراوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لیستی ناوی كاندیدەكان نێردراوەتەوە بۆ كۆمسیۆن و لەم هەفتەیەشدا رێكارەكانی دیكە دەست پێ دەكەن و هەنگاوی یەكەمیش دوای تەواوبوونی وردبینی ناوەكان چاپكردنی كاغەزی دەنگدانە".
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان