عیراقی

ساڵی داهاتوو پێداویستی ناوخۆ لە بەنزینی ئۆكتان بەرز پڕدەكەینەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی داهاتوو پێداویستی ناوخۆ لە بەنزینی ئۆكتان بەرز پڕدەكەینەوە

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەرهەمەنەوتییەكان رایگه‌یاند، عیراق گەیشتووەتە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە بەرهەمەكانی زەیتی غازو نەوتی سپی، پێداویستی ناوخۆ لە بەنزینی ئۆكتان بەرز دابین دەكات.

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەرهەمەنەوتییەكان رایگه‌یاند "كەمكردنەوەی هاوردەكردنی پێكهاتە نەوتییەكان پشت بەدوو پرسی گرنگ دەبەستێت، ئەوەی پەیوەستە بە پیشەسازی پاڵاوتن و پێشخستنی پاڵاوتگەكان و چونە بواری كاركردنیان، لە نمونەی پاڵاوتگەی كەربەلا كە بە تازەترین پاڵاوتگە دادەنرێت و رۆژانە (140) هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت".

وتیشى "لەگەڵ كۆمەڵێك پاڵاوتگەی باكور، كە چوونەتە بواری كاركردنەوە، هاوشانی پێشخستنی پاڵاوتگەی دۆرەو زیادكردنی یەكەی ئەزمەرەو پاڵاوتگەی شوعەیبە، ئەمانە بوونەتە هۆی دابینكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و هاوردەكردنی پێكهاتە نەوتییەكانی كەمكردووەتەوە".

باسى له‌وه‌شكرد "عیراق گەیشتووەتە دابینكردنی پێداویستیەكانی ناوخۆ لە بەرهەمەكانی زەیتی غازو نەوتی سپی، لەساڵی (2025)شدا، پێداویستی ناوخۆ لە بەنزینی ئۆكتان بەرز دابین دەكات، بەگوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی نەوت و لایەنە تایبەتمەندەكان دایانناوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan