کوردستانی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی دەربەندیخان كە ئێستا كەرەنتینە كراون ژمارەیان 15 كەس دەبێت، دەشڵێت، پێویستە هاوڵاتیانیش پابەندبن بەرێنماییەكانەوە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت.

سازان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیانی قەزاكە و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانمان، رۆژانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دەربەندیخان، بە هاوكاری تیمە پزیشكییەكان و هێزەكانی لەئەركداین و كارەكان بە باشی بەڕێوەدەبەین، زۆرجاریش تا درەنگانی شەو لە دەوام دەمێنمەوە لە پێناو هاوڵاتیانی شارەكەم".

ئاماژەی بەوەشكرد " لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە شارەكە، ژمارەیەك هاوڵاتی لە لایەن تەندروستی شارەكەمانەوە كەرەنتینەكراون، ئەو هاوڵاتیانە ژمارەیان 16 كەس بوو، دوای ئەوەی یەكێكیان پشكنینەكەی پۆزەتیڤ بوو واتە هەڵگری كۆرۆنا بوون، ئێستا 15 هاوڵاتی دەربەندیخان لە كەرەنتینە ماون ولەژێر چاودێری پزیشكیدان".

باسی لەوەشكرد "ئەو كەرەنتینەكراوانە خاوەن ماڵ و منداڵبوون و بەریەككەوتنیان هەبووە نەمانویست بچنەوە ناو كەسوكاریان و بە باشمان زانی كەرەنتینە بكرێن و ماوەی خۆیان تەواو بكەن، پێویستە هاوڵاتیانیش پابەندبن بەرێنماییەكانەوە بۆ ئەوەی ژیانیان پارێزراو بێت".

لە قەزای دەربەندیخان 30 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش چاكبوونەتەوە و تائێستا هیچ حاڵەتێكی مردن لە قەزاكە تۆمارنەكراوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان