عیراقی

رێکخراوی ئۆپیک:عیراق به‌ته‌واوه‌تى پابه‌نده‌ بە هه‌موو بڕیار و رێککەوتنەکانه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێکخراوی ئۆپیک:عیراق به‌ته‌واوه‌تى پابه‌نده‌ بە هه‌موو بڕیار و رێککەوتنەکانه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئەمینداری رێکخراوی ئۆپیک پابه‌ندبوونى ته‌واوه‌تى عیراق بە هه‌موو بڕیار و رێککەوتنەکانی رێکخراوەکەیە راده‌گه‌یه‌نێت و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ داوای ھەماھەنگی زیاتر دەکات.

له‌ راگەیەندراوێکدا كه‌ نووسینگەی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق لە بەغداد بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "حەیان عەبدولغەنی، لەگەڵ ھەیسەم غەیس، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت کە بە ئۆپیک ناسراوە کۆبووەتەوە".

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ناوبراوان باسیان لەوەکردووە پێویستە عیراق و سەرجەم ئەندامانی ئۆپیک پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانیان بەھێزتر بکەن و بەھەمانشێوە پەیوەندی و ھەماھەنگییان لەگەڵ ئەو وڵاتانەش زیاتر بکەن، کە ھەناردەکاری نەوتن لە دەرەوەی رێکخراوی ئۆپیک".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەمینداری گشتیی رێکخراوی ئۆپیک، باسی لەوەکردووە کە عیراق بەتەواوی پابەندی سەرجەم بڕیار و رێککەوتنەکانی رێکخراوەکە بووە، یەکێکیشە لەو ئەندامانەی ئۆپیک کە لە بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی نەوتدا بڕیارەکانی رێکخراوەکە پێشێل ناکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan