عیراقی
عیراق ورده‌كارى زیاتر له سه‌ر درۆنه‌كه‌ى كه‌ركوك ده‌خاته‌ڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
عیراق ورده‌كارى زیاتر له سه‌ر درۆنه‌كه‌ى كه‌ركوك ده‌خاته‌ڕوو، و رایده‌گه‌یه‌نێت "دەزگا ئەمنیی و هاوپەیمانان لە درۆنەکە ئاگادارکرانەوە، بەڵام درۆنەکە نەناسراو بوو".
لە راگەیه‌ندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عیراق بڵاوى كردووه‌ته‌و "بەرگریی ئاسمانی درۆنێکیان بینی بوو و چاودێرییان کردبوو، درۆنەکە هاتبووە ئاسمانی کەرکوک کە دامەزراوە و بارەگاکانی عیراقی لێیە".
راشیگه‌یاندووه "کاتژمێر 9:30ی بەیانی درۆنەکەیان بەدیکردووە و کاتژمێر 10:30ی بەیانی خراوەتە خوارەوە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تورکییە و لە نێو شاری کەرکوک کەوتە خوارەوە و لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە29ى ئابى 2024، لە ئاسمانی شارى کەرکوک درۆنێکی گەورە خرایەخوارەوە.
پ ح ع