عیراقی

عیراق ژماره‌یه‌كى ترى ئاواره‌ به‌ هاوكارییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ژماره‌یه‌كى ترى ئاواره‌ به‌ هاوكارییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ژماره‌یه‌كى ترى ئاواره‌ كه‌ پێكدێت له‌ 379 خێزان لە کەمپێکی هەولێرەوە بۆ زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نێت "بۆ هاندانی ئاوارەکانی دیکە، هاوکاری دارایی و کەرەستەی فریاگوزاریی و کەلوپەلی ناوماڵ بە سەریاندا دابەشکرا".

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئەمرۆ پێنجشەممە 29ى ئابى 2024، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ "لە بەردەوامی پڕۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، 379 ئاوارەی دیکە لە کەمپی بەحرکە لە هەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدین".

راشیگه‌یاندووه‌ "بۆ هاندانی ئاوارەکانی دیکە، هاوکاری دارایی بە بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک، کەرەستەی فریاگوزاریی و کەلوپەلی ناوماڵ بەسەر ئاوارە گەڕاوەکاندا لەلایەن تیمەکانی وەزارەت دابەشکرا".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هێشتا لە هەرێمی کوردستان 22 کەمپ ماون کە ئاوارەی تێدا نیشتەجێن و ئەوانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن، لەکاتێکدا بەهۆی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی بۆ ناوچەکانی خۆیان، هیچ کەمپێک لەسنووری سلێمانی بوونی نەماوە". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان