عیراقی
دەستدرێژیكردن بۆ سەر ژنان بە رێژەی 75% زیادیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی ئامارێكی سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە رێژەی 75% دەستدرێژیكردن بۆ سەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە زیادیكردووە.
سەنتەری ستراتیجی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی كەمتر لە سێ ساڵدا 53 هەزار و 889 سكاڵای توندوتیژیی خێزانی لە پارێزگاكانی عیراق تۆماركراون، كە 13 هەزار و 857 سكاڵا لە نیوەی یەكەمی ساڵی 2024 ، 18 هەزار و 436 سكاڵا لە ساڵی 2023 و 21 هەزار و 595 سكاڵاش لە ساڵی 2022، تۆمار كراون.
بەپێی ئاماری سەنتەرەكە، لە ساڵەكانی 2022،2023،2024دا توندوتیژیی خێزانی و دەستدرێژیكردن بۆ سەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە بە رێژەی 75٪ زیادی كردووە، لەبەرامبەریشدا دەستدرێژیی ژنان بۆ سەر پیاوان بە رێژەی 17٪ زیادیكردووە.
تۆماركردنی ئەو ژمارە زۆرەی سكاڵا و حاڵەتەكانی توندوتیژی لە كاتێكدایە كە بەشێكی زۆری حاڵەتەكانی تری توندوتیژی و دەستدرێژیكردن بۆ سەر ژنان نەبراونەتە دادگاكان و تۆمار نەكراون.
ئ پ