تەندروستی

سكچون و رشانه‌وه‌ منداڵانى سلێمانى هه‌راسان كردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سكچون و رشانه‌وه‌ منداڵانى سلێمانى هه‌راسان كردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێه‌به‌رایه‌تى گشتیی ته‌ندروستى سلێمانى، له‌ ماوه‌ى مانگى رابردوو زیاتر له‌ 16 هه‌زار منداڵ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى منداڵانى سلێمانى كراون.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی "لەماوەی مانگی رابردوو  لەنەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16 هه‌زار و 380 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەنەخۆشخانەی منداڵان هه‌زار و 158 حاڵەتی سكچون و رشانەوە و ووشكبوونەوە و 356 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 373 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 286 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 412 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 140 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون".

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد، 19هه‌زارو 216 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 630 سۆنەر و 83 ئیكۆ و  31 نازور ئەنجام دراوە و 543 تیشك گیراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan